هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی” شاجان بەلووچ” خەڵکی گوندی دەرگەس لە شاری دەشتیاری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی یەکشەممە ٤ ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی” شاجان بەلووچ” و پاش پشکنین و دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەتیی، ناوبراو دەسبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ناوبراو بەبێ هیچ تاوانێک دەسبەسەر کراوە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.