ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی ڕایگەیاند کە تاران جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەمانی لەهەمبەر سەردانی لێکۆڵەرانی ئاژانس بۆ دامەزراوەی ناوکیی کەرەج و چاولێکردن لە گرتەڤیدیۆ چاوەدێرییەکانی ئەو دامەزراوەیە، پیشێلکردووە و ئیزنی بە لێکۆڵەرەکانمان نەداوە سەردانی ئەو دامەزراوەیە بکەن.
ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە بەپێچەوانەی ڕێککەوتنی نێوان ئاژانس وزە و ئێران، ئێران ئیزنی نەداوە کە کامێرا چاوەدێرییەکانی دامەزراوەی ناوکیی لەلایەن لێکۆڵەرانی ئاژانسەوە چاک بکرێتەوە و چاوی لێبکرێ و پێشی لە چوونە ژوورەوەی کارناسانی ئاژانس بۆ ئەو دامەزراوەیە کە تێیدا کەرەستەی سانتریفیوژ بەرهەم دێت، گرتووە.
ئاژانس لە زاری سکرتێری گشتیی ئەو دامەزراوە نیونەتەوەییەوە “ڕافائێل گڕووسی” رایگەیاند کە ئیزن نەدانی ئێران بە کارناسانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە بۆ سەردانی دامەزراوەی ناوکیی کەرەج، پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییانەی نێوان ئاژانس و ئێرانە لەلایەن بەرپرسانی تارانەوە.
جێگای ئاماژەیە کە گڕووسی چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئێرانی، ڕەزامەندیی خۆیان بۆ سەردانی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، لەهەمبەر چاوەدێریکردن وچاککردنەوەی کامێرا چاوەدێرییەکانی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران دەربڕێوە.