حیزبی دێموکراتی کوردستان بە فەرمی بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیا بانگهێشت کراوە.
لە ڕێکەوتی ٢٤ تاکوو ٢٩ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی لە شاری برایتۆن، کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیا دەبەسترێت و حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەی فەرمی، بانگهێشتی ئەو کۆنفرانسە کرا.
لەم کۆنفرانسەدا بەڕیز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەریی حیزب، بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداریی دەکات.
جێی ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاپۆرت و هەواڵی زیاتر لەسەر ئەم کۆنفرانسە و بەشداریی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو کۆنفرانسەدا دەخرێتەڕوو.