ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی نهێنی دەستی کردووە بە دامەزراندنی، بنکەیەکی مووشەکی لە کرماشان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی توێژینگەی “ئینتێل لەب”، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی کرماشان بە شێوەیەکی نهێنی دەستی کردووە بە سازکردنی دامەزراوەی مووشەکی و ئەوەش لە ناوچەکەدا مەترسییەکی جیددی دروست دەکات و پێویستە هاوپەیمانان بە هەموو شێوەیەک بەرپەرچی کارە تێکدەرانەکانی ئەو ڕێژیمە بدەنەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو ڕێکخراوەیە بەپێی ئەو بەڵگە و وێنانەی کە لە ڕێگای سەتەلایت وەریگرتووە، ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا خەریکی دروستکردن و دابینکردنی شوێنێکی تایبەتە بۆ بنکەی مووشەکی بالستیک لە پارێزگای کرماشان و هەروەها ئەو کارە لەلایەن ڕێژیمەوە تا ئێستاش بەردەوامە.