ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد
خەڵکی شاری ”سیروان” سەر بە شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیرحوسێن حاتەمی” تەمەن ٢٢ساڵ لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی بەندیخانەی فەشافوویە گیانی لەدەستدا
ئەمیر حوسێن حاتەمی، لە یەکێک لە بازاڕەکانی تاران خەریکی ئیشوکار بووە. شایانی باسە کە ”ئاغ وەلی حاتەمی” باوکی ئەمیرحوسێن پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە مردنی کوڕەکەی تەرمەکەی وەرنەگرتووە و سوورە لەسەر ئەوەی دەبێ بەرپرسانی بەندیخانە ڕایبگەیێنێن هۆکاری مردنی ئەمیرحوسێن چی بووە؟
ئەمیر حوسێن حاتەمی خەڵکی گوندی لەرنێی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران بووە.