سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەژێر چاوەدێری چڕی میلیشیاکانییەوە مووشکەکانی لە ناوچەی دێرەزوورەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەی ئەلمەعدان لە پارێزگای ڕەقە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی سووریە، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، میلیشیاکانی سپای پاسداران لە سووریە مووشەکەکانیان لە کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانیان لە ناوچەی ئەلمەیادین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، بە بارهەڵگری گەورە و لەژێر چاوەدێری چڕی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران گوازراوەنەتەوە بۆ پارێزگای ڕەقە.
هەر لەم پێوەندییەدا چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبەردەستدا نییە و نازانین کە ڕێژیمی ئێران بە چ مەبەستێک ئەو مووشەکانەی لە پارێزگای دێرەزوورەوە گواستوەتەوە بۆ پارێزگای ڕەقە.