لە بەرەربەری کرانەوەی قۆتابخانەکان، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی گشتیی مامۆستایان لە سەرانسەری ئێراندا بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان لە سەرانسەری ئێران لە بەردەم ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی شارەكان كۆبوونەوە.
بانگەوازی ئەم كۆبوونەوانە پێشتر بە هاوڕایی گشتیی مامۆستایان سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری پەروەردە لە وڵاتی ئێران بڵاو کرابۆوە.
مامۆستایان حازر لە سەرکار و هەروەها خانەنشینکراو، خوازیاری بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی هاوسەنگی حەق و مووچەی مانگانەی خۆیان و هەروەها باشترکردنی ئاستی فێرکاری و پەروەردە لە وڵاتی ئێرانن کە لە سەرەتای دامەزرانی ڕێژیمی ئیسلامی لە ئێراندا پشت گوێخراوە.