پۆلیسى سوید بەڕێوەبەرێکى پێشووى پۆلیسى ئەمنییەتى ئەو وڵاتەى بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ ڕێژیمى کۆمارى ئیسلامى لە نێوانى ساڵەکانى ٢٠١١ تا ٢٠١٥ دەسبەسەر کرد کە ئەم سیخوڕە ناوی “پەیمان کیا” و تەمەن ٤٠ ساڵە.
“ئافتۆن بلادێت” و “ئێکسپێرسێن” کە دوو هەواڵدەریی وڵاتى سویدن، ڕایانگەیاندووە کە پۆلیسى سوێد بەڕێوەبەرێکى پێشووى پۆلیسى ئەمنیەتى ئەو وڵاتەى بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ ڕێژیمى کۆمارى ئیسلامى لە نێوانى ساڵەکانى ٢٠١١ تا ٢٠١٥ دەسبەسەر کرد کە ئەم سیخوڕە ناوی “پەیمان کیا” و تەمەن ٤٠ ساڵە.
“پەیمان کیا” کە وەکوو هاووڵاتى لە سوید وەرگیراوە، لە بەشی بەڕێوەبەرىی پۆلیسى ئەمنییەتى سوێد (سپۆ) کارى دەکرد و پێشتریش وەکوو شرۆڤەکار هاوکاریی ئۆرگانێکى سەربازىی ئەو وڵاتەی دەکرد.
ئەم سیخوڕە سویدى ـ ئێرانییە، دووشەممەی حەوتووی ڕابردوو دەسبەسەر و پێنجشەممە لەلایەن دادگاى ستۆکهۆڵمەوە بە تۆمەتى سیخوڕى و بەکارهێنانى شوێن و پلەکەى خۆى بۆ بردنى زانیارى نهێنى و پێشێلکردنى ئاسایشى نیشتمانى سوید بۆ کۆمارى ئیسلامى، تۆمەتبار و دەسبەسەر کرا، تاکوو بەڵگەکان نەشارێتەوە یا لەو وڵاتە هەڵنەیێت.
سازمانی ئەمنییەتى سوید (سپۆ) لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە کە ئەم کەسەیان بە بەڵگەى باوەڕپێکراو دەسبەسەر کردووە. پەیمان کیا دەڵێت: “لەو ئەرکە جیاوازانەدا کە دەمکردن، ئەزموونى زۆرم بەدەستهێنا و توانیم بە لێکۆڵینەوە و شڕۆڤە و کۆکردنەوەى زانیارى پێویست، بڕیار بدەم. ئەم ئەزموونە ئەو تواناییەى دامێ تا پلەکانم بەرز ببنەوە و پڕۆسەى کاری و پیلانەکەم لە بواری جیاوازەوە بەرەو پێشەوە ببەم.”
شایانى باسە ساڵى ڕابردووش پۆلیسى ئەمنییەتى سوید چەندین سیخوڕى کۆمارى ئیسلامى دەسبەسەر کرد و هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا دوو بەکرێگیراوى دیکەى کۆمارى ئیسلامى لە جلوبەرگى ئەفغانى و بە بەڵگەى ساختە لە وڵاتی سوید ئاشکرا بوون.