ڕێكخراوی بیمەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە کە پارەی دەرمان بۆ كرێكاران ناگەڕێنێتەوە.
خەڵكی ئێران بە تایبەت كرێكارەكان دەزانن كە بە هەر هۆكارێک ڕوو لە نەخۆشخانە بكەن توانای دانی خەرجی نەخۆشخانەیان نییە و پاش ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە بەو ئاكامە دەگەن كە بیمە هیچ گەرەنتییەکی بۆ پشتیوانی لەوان نییە؛ ئەمە لە حاڵێكدایە كە بیمەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی هەموو مانگێك پارەیەكی بەرچاو لە حەقدەستی کرێکاران لەژێر ناوی حەقی بیمەی كرێكاریی و خانەنشینی دەگێڕێتەوە تاكوو لە كاتی نەخۆشی و كێشەدا یارمەتیدەریان بێ، بەڵام لە كاتی تووش بوون بە نەخۆشیی قورس و سەردەمی خانەنشینی لە ئاكامدا دەبینن كە بیمە هیچ زەمانەتێكی بۆ دانەوەی خەرجی نەخۆشییەكانیانی نییە.