ئەندامێکی دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دژایەتی لەگەڵ ئەو هەوڵەی ”ئیبراهیم ڕەئیسی” کە بەرپرسایەتیی پلەی بەرزی بە دوو کەس لە بکەرانی دانانەوەی تەقینەوە لە ناوەندی جولەکەکانی “بوینێس ئایرێس” داوە، دەربڕی.
“ئێستیو کوهێن” ئەندامی دێموکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، کە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، بەنیسبەت دانانی ”ئەحمەد وەحیدی” وەکوو وەزیری نێوخۆ و هەروەها ”موحسێن ڕەزایی” وەکوو جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ئابووری لەلایەن ”ئیبراهیم ڕەئیسی”، دژایەتیی دەربڕی و نووسی: ئەو دوو کەسە تێرۆریستن و لە بکەرانی دانانەوەی تەقینەوەکەی ناوەندی وولەکەکانی “بوینێس ئایرێس”ـن کە کردەوەیەکی تێرۆریستی بووە، نابێ بەو شێوەیە لەو دەوڵەتە پلەی بەرزیان هەبێ.
هەروەها ناوبراو نووسیویەتی: ئەو دوو کەسە ڕۆڵی سەرەکییان لە دانانەوەی تەقینەوە لە ناوەندی جولەکەکانی ”بوینێس ئایرێس” هەبووە و لە ئێستادا پۆلیسی ئینتێرپۆل بە شوێنیاندا دەگەڕێت.
تەقاندنەوەی ناوەندی جولەکەکانی “ئاڕژانتین”، ئەو کردەوە تێرۆریستییە بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاوی، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٥ کەسی جولەکە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.