له شاری بانه له چالاکییه‌کی ژینگه‌پارێزیدا سه‌دان نه‌مان نێژران.
ڕۆژی شه‌ممه، ١٥ی ڕەشەممە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەمامچاندنو بە هیمەتی ئەنجومەنی پاژینی بانەو بە بەشداریی ڕێکخراوه مەدەنیو بەرپرسانی شار‌و کەسایەتییە ئەدەبیو وه‌رزشکاره‌کانی ئه‌و شاره هەڵمەتێکی چاندنی نەمام وه‌رێخرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به قسه‌کانی بابەک ڕۆستەمپوور شارەداری بانە ده‌ستی پێکردو دواتر سروودێک لە لایه‌ن منداڵانی باخچەی ساوایانه‌وه پێشکێش کرا.
وتاری عه‌لی ئه‌کبه‌ر محه‌ممه‌دپه‌نا، به‌رپرسی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی بانه؛ وتاری شەوبۆ محەمەدیانی، ئەندامی شۆڕای شاری بانە؛ سروودێک له خۆشه‌ویستیی ژینگه له لایه‌ن منداڵانی باخچەی ساوایان‌و، پارچە موسیقایه‌ک لە لایه‌ن بێهروز ڕەعنایی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پەیامی ئەنجومەنی پاژینو ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە لایان فوئاد حەسەنیساوانو پەیامی ئەنجومەنی ئاسۆی ڕوون خوێندرانه‌وه.
دوا بڕگەی ڕێوڕەسمەکەش ناشتنی نەمام لە لایەن به‌شدارانی ڕێوڕه‌سمه بوو