یەکێک لە وەرزشکارە بەناوبانگەکانی پارێزگای سنە لە ناوچەی دێولان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
زاهید محەمەدی پاڵەوانی لەشجوانی و یەکێک لە ورەزشکارە بەناوبانگەکانی پارێزگای سنە ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی خەرمانانی ۱٤۰۰ی هەتاوی لە شاری بوڵواناوای ناوچەی لەیلاخ بەهۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پاڵەوان زاهید کەسێکی خاکی و خەڵکی بوو و خۆشەویستی ناوچەکە بوو.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە گەشەی وەرزشی ئەو ناوچەیە و راکێشانی لاوانی ئەو ناوچەیە بۆ وەرزش رۆڵێکی زۆر بەرچاوی هەبوو.