کۆڕی فێرکاری‌و فەرهەنگیی ئەدەب له شاری بۆکان کۆڕێکی بۆ باس‌و هەڵسەنگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا شێرزاد حەسەن به‌ڕێوه برد.
له‌و کۆڕیاده‌دا که ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ ی ڕه‌شه‌ممه به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئه‌ده‌بدۆستانی بۆکان به‌ڕێوه‌چوو، کۆمه‌ڵێک وتار‌و بابه‌ت له‌و پێوه‌ندییه‌دا خوێندرانه‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا سه‌ره‌تا سەید یاسین قوڕەیشی باسێکی له چالاکییه‌کانی کۆڕی فێرکاری‌و فەرهەنگیی ئەدەب کرد‌و دواتر مستەفا ئیلخانیزادە، به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌و پێوه‌ندییدا زیاتر بۆ به‌شداران دوا.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا کۆمه‌ڵێک وتاری ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن حوسێن شێربه‌گی،
وتار و چالاکیەکانی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی ئەدەب: لە لایەن بەر پرسی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی ئەدەب، ڕزگار باوێردی موقەددەمو خالید عینایەتی خوێندرانه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێک له‌لایه‌ن خالید عەسکەرو وەرگێڕانی کورتە چیرۆکێکی مامۆستا شێرزاد حەسەن لە کوردییەوە بۆ فارسی لە لایەن حوسێن گوڵۆڵانیو؛ هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن خاتوو ئامینە چاک، ئیرەج ناهیدو ڕەشید ئەفخەمی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده بوون.
لە کۆتایی کۆڕیادهکهشدا ڕێزنامەو کتێب لە لایەن مستەفا ئیلخانیزادە، ئیرەج ناهیدو سارا سادقزادەوه پێشکێش بە حوسێن شێربەگی، فەوزییه سوڵتان بەگی، باران زولفەقاری، سووسەن حەسەنزادە، ڕەحمان جەوان، سەردار پاکزادو سەلاح ساڵحی مامۆستایانی خولەکانی فێرکاری‌و فەرهەنگیی ئەدەب کرا.