ژووری بازرگانی تاران ڕایگەیاند: لە مانگی پووشپەڕ ڕادەی هەڵاوسان بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشوو گەیشتووە بە ٤٣ لەسەد و تەنیا وڵاتی ئارژانتین بە هەڵاوسانی لەسەدا ٥١ لە دۆخی ئابوورییەکەی لە ئێران خراپتر بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ژووری بازرگانی تاران لەو ماوەیەدا، هەڵاوسان لە وڵاتانی تورکیە لەسەدا ١٩ ، عێراق لەسەدا ٧.٤ و عەرەبستان لەسەدا ٠.٤ و لە چین لەسەدا ١ بووە
بە پێی ئەم ئامارانە هەڵاوسان و دواکەوتووی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی لەم ماوەیەدا ٥.٩ بەرابەری عێراق و ٢.٣ بەرابەری تورکیە بووە.