کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بانه به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه که‌وته نێو چۆم‌و خنکا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بو کوردستان‌و کورد شه‌وی هه‌ینی، ١٤ ی ڕه‌شه‌ممه کۆڵبه‌رێک به ناوی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی، خه‌ڵکی سویچی بانه به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم که‌وتۆته نێو چه‌می خوار ماڵتهو خنکاوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ناوبراو ئاو بردوویهتیو دوایه به هاوکاریی خه‌ڵک ته‌رمه‌که‌ی له نیزیک ئاوایی ماڵه‌دۆم له خوار کێوهڕۆیه دۆزراوه‌ته‌وه.