ئارسێن ئۆسترۆڤێسکى دەڵێ: ڕەئیسی لە جیاتی ئەوەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بکا، دەبێ دادگایی بکرێ و بە تاوانبار بناسێندرێ.
ئارسێن ئۆسترۆڤێسکى، پارێزەرى مافى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، نابێ لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بکات، بەڵکوو دەبێ بە تاوانی کوشتنی زیاتر لە ٥ هەزار مرۆڤ دادگایی بکرێت و بە تاوانبار بناسێنرێ.
ئەو پارێزەرە لە درێژەدا وتی: سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران کەسێکی مرۆڤکوژە و دەبێ بە تاوانی ئەوەیکە لە جینایەتێکی دژ بە مرۆڤایەتی بووە بەهۆی کۆمەڵکوژیی زیاتر لە ٥ هەزار ئێرانی دادگایی بکرێ و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نابێ بەهیچ شێویەک ڕێگە بدەن ڕەئیسی بچێتە ئەو شوێنە و لەوێ قسە بۆ کۆمەڵگای جیهانیی بکا و دەبێ هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان بە بواری مافی مرۆڤ لە جیهان، هەوڵی ئەوە بدەن کە سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران دادگایی بکرێت.