لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کارمەندان و بەڕێوەبەرانی بانکەکانی شارەکانی تاران و تەورێز لە بەردەم لقی سەرەکیی بانکی سپە لە شارەکانی خۆیان، مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان بۆ نۆزدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای کاروون لە شوێنی کارەکەیان بەڕێوەچوون.
جێگای ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی “هرانا”یان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەت و خاوەن کارەکانیان جێبەجێ نەبێ، درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.