هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی نەغەدە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە گرتنگەی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەممەد تاهیر حوسێنپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی نەغەدە دوای نزیکەی سێ حەوتوو ڕاگیران لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.
محەممەد تاهیر حوسێنپوور ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری نەغەدە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری رێژیمی ئێران دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە.