له دوو شاری سه‌قزو دیوانده‌ره چالاکیی ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه‌چوو.
له شاری دیوانده‌ره ئه‌شكه‌وتی که‌وناری كه‌ره‌فتوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی ئه‌م‌شاره خاوێن كرایه‌وه.
ئه‌م چالاكییه‌دا كه به دروشمی “به‌ره‌وه به جیهانیکردنی كه‌ره‌فتوو” به‌ڕێوه‌چوو، فه‌رمانداری دیوانده‌ره داوای كرد كه ئه‌م ئه‌شكه‌وته پێویسته زیاتر به خه‌ڵكی نێوخۆی ئێران‌و خه‌ڵکی بیانی بناسێندرێ‌و له ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانیش‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ.
ئه‌و گوتی له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتی كه‌ره‌فتوو له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 95 به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
گرووپی ژینگه‌پارێزیی “پاراستنی سروشت”ی شاری سه‌قزیش خه‌ڵكی ئه‌م‌شاره‌یان بانگهێشت كردوه كه له داوێنی چیای “جاقل” نه‌مام بچێنن.
له‌م چالاکییه‌کی ژینگه‌پارێزیش‌دا كه زیاتر له ٥٠ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و هۆگرانی سروشت به‌شداربوون، سه‌ره‌تا ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ‌و زاڵی ئه‌و داوێنه كرد و پاشان قوڵكه‌یان بۆ نه‌مامه‌كان هه‌ڵكه‌ند.
ئه‌نجومه‌نی “ژینگه‌پارێزان”ی شاری سه‌قزیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌دا له‌گه‌ڵ هۆگرانی سروشت‌و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ته ورزشییه‌كان گرتبوویان، ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه ٥ هه‌زار نه‌مام له داوێنی چیای جافل ده‌نێژن.
چیای جافل له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی شاخه‌وانیی بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره بوو كه هه‌ر ئێستا به‌شێكی به هۆی مه‌سكه‌نی مێهر داگیركراوه‌و خه‌ڵك به شێوه‌ی خۆڕسك هه‌موو ساڵێ بۆ زیندووڕاگرتنی سروشت داوێنی ئه‌م چیایه به‌نه‌مام ده‌ڕازێننه‌وه.