وته‌بێژی شورای ئیسلامیی شاری بۆكان ڕایگه‌یاند كه شاره‌داری ئه‌م شاره وازی له پۆسته‌که‌ی هیناوه‌و ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه.
دێهبان، وته‌بێژی شورای ئیسلامیی شاری بۆکان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی: پێش گرتنیكۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، ڕه‌شید میرحسامی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و ئیستعفانامه‌ی خۆی بۆ شوڕای شار نارد‌و وازهێنانه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شوڕای شاره‌وه وه‌رگیراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سامڕه‌ند نووری، جێگری به‌شی خه‌ده‌مات‌شاریی شاره‌داریی بۆكان وه‌ك سه‌رپه‌رست تا هه‌ڵبژاردنی شاره‌داری نوێ دیاری كراوه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌شید میرحیسامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه