مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌مینی، یه‌كێك له سیما سیاسی‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی شاری سنه ده‌ڵێ: “هێشتا ناتوانم بچمه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ئێستاش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بانگ ده‌كرێم‌و هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كرێ.”
ناوبراو ساڵی ١٣٨٨ په‌روه‌ندیه‌كیان له دادگای تایبه‌تی “روحانیه‌ت”دا بۆ كردۆته‌وه كه هێشتا پێی ڕانه‌گه‌یشتوون‌و ئاکامه‌که‌ی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
ناوبراو له‌م پیوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: “په‌روه‌نده‌كه‌م له ساڵی ١٣٨٨وه تا ئێستا به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، هه‌موو ساڵێ 2 جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه بانگ ده‌كرێم‌و لێكۆڵینه‌وه‌م لێ‌ده‌كه‌ن‌و هه‌موو جارێ سه‌باره‌ت به چالاكییه مه‌زهه‌بییه‌كانم هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كرێ‌و ده‌خرێمه ژێر فشاره‌وه.”
مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌مینی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاکیی سوننی مه‌زهه‌به‌كان ده‌ڵێ: چه‌ندین جار داوام له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات كردوه ئیزنی بڵاوکردنه‌وه‌ی کاناڵێکی ڕاگه‌یاندنی مه‌زهه‌بی بۆ سوونییه‌كان له تلویزیۆنی ئێرانمان پێ بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو جارێ دژایه‌تیی ئه‌و داوایه‌م کراوه.
ناوبراو یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كانی كوردستانه‌و خۆی به لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌وز له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٨٨ به تایبه‌تی كه‌ڕووبی ده‌زانێ‌و ئه‌ندامی شورای میللیی ئاشتیه‌و له ده‌یه‌ی ٦٠ ماوه‌ی ٥ ساڵ زیندانی كراوه.