لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاسداری تێرۆریست “غەیبپەروەر” بەرپرسی ڕێکخراوی دژەگەلیی بسیجی موستەزعەفین لە زاری خامنەییەوە وتی: خامنەیی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسی بەسیج جەختی لە سەر ئەم بابەتە کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە دەبێ ۸ بۆ ۱۰ میلیۆن لاوی ئینقلابی لە کومەڵگای ئێران پەروەردە بکەن.
بەرپرسی ڕێکخراوی دژەگەلیی بەسیج هەروەها وتی: دوژمن ناتوانێت بەسیج لە ڕووحانییەت جیا بکاتەوە و داواکارین ڕووحانییەکان بە “پلانی ساڵحین” لە خوێندنگە و مزگەوتەکان گرینگی زیاتر بدەن.
شایانی باسە کە ئەم ڕەوت و کردەوانەی ڕێژیم چەندین ساڵە بووەتە هۆی ىڵاوبوونەوەی تووی دووبەرەکی لەنێو کۆمەڵگادا و دەسەڵاتی ئاخوندی بە پەروەردەکردنی کەسانی توندئاژ، هەوڵی پاراستن و مانەوەی دەدات.