بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشاربە ناوی” باپیرە بەرزە” ماوەی سێ ڕۆژە لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە مانی لە خواردن گرتووە.ی
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوییەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ پەسەند نەکردنی داوای ئازادیی بەمەرج و هەروەها پێنەدانی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە مانی لە خواردن گرتووە.
باپیر بەرزە ٢٣ ڕۆژ پێش دوای سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کە ماوەیەک بوو وەک بەندی کراوە لە دەرەوە بوو، دیسان گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە و داوای ئازادیی بەمەرجی ئەو بەندکراوە لە حاڵێکدا پەسەند نەکراوە کە ناوبراو زیاتر لە یەک لەسەر سێی ماوەی ٣٠ مانگ بەندکرانەکەی تێپەڕاندووە.
باپیر بەرزە شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر و ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لە گەڵ حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی ئێران” سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیە کە پووشپەڕی ساڵی ٩٩ی هەتاوی و پاش سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، سزای بەندکرانی ناوبراو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بوو بە ٤ ساڵ کە لە دانیشتنی دووهەمی ئەو دادگایە سزاکەی بۆ دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.