لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا ١٤کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیان لە پارێزگاکانی کرماشان، لۆڕستان، خوراسان، تاران، سنە و خووزستان لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگاکان و لە شارەکانی ئابادان، ئیزە و ئەلیگودەرز لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، کرێکارانی شارەوانیی کووت عەبدوڵا لە بەردەم بینای شۆرای شار، مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان بۆ هەژدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران، ماڵدزراوانی کۆمپانیای ئازیکۆ لە بەردەم بینای وەزارەتی بازرگانی لە تاران، دانیشتوانی گوندی ئنجلاس لە بەردەم بینای فەرمانداریی هەمەدان و کرێکارانی گرێبەستی مێترۆی تاران لەبەردەم بینای شۆرای شاری تاران بەڕێوەچوون.