رێبه‌رانی یارسانییه‌کان بانگ کراونه‌ته پارێزگای کرماشان تا له به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه پاشگه‌زیان بکه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له کرماشان ئه‌مڕۆ شەممە، ١٥ی ڕەشەممە کەسایەتییە یارسانییەکان بانگ کراونه‌ته پارێزگای کرماشان‌و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندوون که نابێ به‌رنامه بۆ خۆپیشاندان له نێو شاری کرماشان دابندرێ.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بنەماڵەی سەید نەسرەدین حەیدەری که ڕێبه‌ریی یارسانه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌و داوایه‌ی کاربه‌ده‌ستانیان ڕه‌ت کردۆته‌وه‌و گوتویانه خه‌ڵکی یارسان سووکایه‌تییان پێ‌کراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ده‌نگ دێن‌و دێنه سه‌ر شه‌قام.
شەپۆلی نوێی سووکایەتی بە هاوزمانانی یارسانی، دوای ئەوە دەستی پێ‌کرد کە ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم بە ئاشکرا پشتیوانی‌یان لە بەربژێرێکی دەستنیشانکراوی خۆیان لە حەوزەی هەڵبژاردنی شائابادو داڵاهۆ کرد‌و بۆ جاری سێهەم وەک نوێنەری ئەم حەوزەیە – کە زۆربەی دانیشتوانی یارسانین- ڕێگای چوون بۆ مەجلیسیان بۆ کردەوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی لە پارێزگەکانی کرماشان و ئیلام، سەدان هەزار لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەژین. بەو هۆیەوە کە ئەم ئایینە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ڕەسمی نەناسراوە، هاوزمانانی یارسانی لە مافی ناردنی نوێنەری خۆیان بۆمەجلیس بێبەشن. ئەوان لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی‌دا بەردەوام لە گەڵ هەڵاواردن‌و سووکایەتی بەرەوڕوو بوون‌و دامودەزگاکانی ڕێژیم نەک هەر پێشی هەڵاواردن‌و سووکایەتی بەرامبەر یارسانییەکان نەگرتوە بەڵکوو بەرگێکی قانوونی‌و شەرعییان پێ داون‌و پشتگر‌و هاندەری هەڵاواردن‌و بێ ڕیزی بەوان بوون.
شایانی باسە دوو ساڵ لەوە پێش لە ماوەی چەند مانگدا ٣ كەس لە پێڕەوانی ئایینی یارسان بە ناوەكانی حەسەن ڕەزەوی، نیكمەرد تاهیری و محەممەد قەنبەری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نیسبەت هەڵاواردن و هەڵسوكەوتی پڕ لە سووكایەتی لە بەرامبەر ئەم كەمینە ئایینییەدا، خۆیان سووتاند، ئەم ڕووداوە پاش ئەوە بوو كە لە زیندانی هەمەدان بە زۆر سمێڵی زیندانییەكی یارسانیان تاشی، ئەم هەوڵەش سووكایەتییەكە كە بە داب‌و دەستووری پێڕەوانی ئەم ئایینە كراوە.