دەوڵەتی جۆ بایدێن، لە ڕاپۆرتێکدا کە بە کۆنگرەی ئەمریکای داوەتەوە دەڵێ: گەمارۆکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا، ئابووریی ئێرانی تەنیا لەماوەی ساڵێکدا ١٨ میلیارد دۆلار دابەزاندووە و ئەو وڵاتەی خستووەتە سەر ئەژنۆ.
بەپێی ڕاپۆرتی”فاکس بیزنێس” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەوڵەتی دێموکراتی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کۆنگرەی ئەو وڵاتە باس لە دابەزینی بازنەی بازرگانیی ئێران لە ٤٦ میلیارد دۆلارەوە لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بە ٢٨ میلیارد دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەکا و دەڵێ: لەناوبردنی ئابووریی ئێران بە تەواوەتی، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕینی بەربڵاوی خەڵک لەم بارودۆخە قەیراناوییەی ئێراندا.
شایانی باسە کە دەوڵەتی ترامپ، بە کاراکردنەوەی میکانیزمی پەلاپیتکە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، هەموو گەمارۆ نێونەتەوەییەکانی بەدژی ئێران گەڕاندەوە و بە تەواوەتی ئابووری ئەو وڵاتەی بەچۆکدا هێنا.