تیرۆریستەکانی سەر بە سپای پاسدارانی لە سەر سنوورەکان بڵاو کردووەتەوە و بە کردەوە ئامادەی شەڕ و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە دایە.
پاش هەڕەشەی پاسداری تیرۆریست “محەممەد حوسێن باقری” لە حیزب و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران لەسەر سنوورەکانی پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان بۆ مانۆڕ جێگیر کراون کە مەبەست شێواندنی ئارامی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانە.
هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە وڵاتی ئازەربایجان دەکات. جێی ئاماژەیە کە وڵاتی ئازەربایجان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەستی بەسەر زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆگرەم ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن باندە مافیاییەکانی سپای پاسدارانەوە لە ئێرانەوە بۆ ئورووپا دەنێردرا، گرتووە و ئەمەش ڕیسوایی و شڵەژاوی فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی لێکەتووەتەوە. پێشتریش دەوڵەتی ئازەربایجان ئێرانی بە یارمەتیدانی ئەرمەنستان لە بواری نیزامی و دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەکەدا تاوانبار کردبوو.