لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان بۆ حەڤدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران، کرێکارانی شارەوانیی دێهدەشت لە بەردەم بینای فەرمانداریی کۆهکیلویەوبۆیرئەحمەد، کرێکارانی پاڵاوگەی گازی فەجر لە حەوشەی پاڵاوگەکە و کرێکارانی دەرکراوی شارەوانیی ئەهواز لە بەردەم بینای شۆرای شاری ئەهواز بەڕێوەچوون.