دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاونیشتمانییەک بە ناوی “حەسەن قودرەتی” ٤٥ ساڵە کوڕی حاجی خدر بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر دەکەن و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی شنۆ ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەو هێزە لە ورمێ دەکرێ. لە کارێکی هاوشێوەی ئەوەدا ڕۆژی ٢٧ی خەرمانان لاوێکی سەقزی بە ناوی “شەریف غەریبزادە” بەبێ بەڵگەی قەزایی و پاش بێڕێزی و لێدان بۆ بەندیخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراوەتەوە.
“شەریف غەریبزادە” پێشتریش لە ساڵەکانی ١٣٩٢ و١٣٩٦ی هەتاوی بەتۆمەتی تەبلیغ بۆ حیزبێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرابوو.