بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەووسوود کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار دەبێ.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”: ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری “نەوسوود” تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “بورهان یوسفی” خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو دوو گولـلە وەبەر ڕانی کەوتووە و بەهۆی قورسی برینەکانییەوە، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.