بەهۆی دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری نێوان ئێران و تورکیە لانیکەم دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندێکی ورمێ کوژران و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز’، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی تورکیە کاروانێکی کۆڵبەرانیان کردۆتە ئامانج و لانیکەم دوو کۆڵبەر کوژراون و سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە کوژراون “ئالیشان حەیدەری” تەمەن ١٨ ساڵ و “سۆزدار ئەحمەدی” تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیەندراوە کە سۆزدار مانگێک پێش ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.
شایانی باسە ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی “کوران”ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ بوون و هەتا ئێستا ناسنامەی باقیی کۆڵبەرەکان ئاشکرا نەبووە.