ڕاوێژکاری بەرپرسی گشتیی پارتی دێموکراتی کوردستان دەڵێ: وڵامی بۆردوومانی گوندەکانی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە لە ئەستۆی دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدایە.
مەسعوود حەیدەر، ڕاوێژکاری بەرپرسی گشتیی پارتی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە هەڕەشەکانی ئێران جۆرێکە لە بێڕیزیکردن بە دراوسێیەتی نێوان عێراق و ئێران وتی: بەرپرسایەتی و وڵامدانەوەی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و زەرەر و زیان گەیاندن بە جووتیارانی ئەو ناوچەیە لەلایەن ئێرانەوە، لە ئەستۆی دەوڵەتی فیدڕاڵە.
هەر لەم پێوەندییەدا عەبدولخالق ئەلغەزاوی، ئەندامی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پارلەمانی عێراق بە ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی عێراق لەهەمبەر وڵامنەدانەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە وتی: دەوڵەتی ناوەندی دەسەڵاتی نییە وڵامی سەرەڕوییەکانی ئێران ب ۆسەر هەرێمی کوردستان بداتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەسپێکردووە و بەردەوام بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکەن.