هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەو وڵاتە کرد.
هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، بە سەرپەرستی هاوڕێ “هەڵمەت رەحمەتپوور” بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێیەتیی “موردا بەهرامیان” ، “سمایل رەواندووست” ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی٢٠ی سێپتامبر، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەو وڵاتە کرد و لەلایەن هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرەستی “د.عەلی دۆڵەمەری” نوێنەری حکومەتی هەرێم لە وڵاتی فەرانسە پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسییە پێوەندیدارەکان بە پرسی کورد قسەیان لەسەر کرا و هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو مەترسی و هەڕەشانەی کە لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە لەدژی چارەسەریی پرسی کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان دروست کراون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکان و هاوکاریی و هاوئاهەنگی زیاتری نێوان ڕەوەندی کوردی و لایەنە کوردییەکان لە فەرانسە کرایەوە.