جەلال حەق بین، تەمەن ٥١ ساڵ و خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، برای کادرێکی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوڕێ “عباس حەق بین”، بە ناوی کاک “جەلال حەق بین” بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی سەقز- بۆکان لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد؛ کاک جەلال خێزاندار و باوکی ٤ منداڵە.
شایانی باسە کە بەهۆی بارودۆخی خراپی جاددە و ژێرخانی کۆنی جاددەکان لە کوردستان، ساڵانە دەیان کەس دەبنە قوربانی، لە حاڵێکدا کە ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ چاککردنی ڕێگەوبان و کێشەی هاتوچۆ لە کوردستان نادات و ڕێگاکانی کوردستان لەلایەن خەڵکەوە بە ڕێگای مەرگ ناوزەرد کراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی کاک جەلال حەق بین، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بەڕێز کاک “عەباس حەق بین” و سەرجەم بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.