ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە هاوکاری کۆڕی کوردانی پاریس ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی لە گۆڕەپانی شاتلێی پاریس خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە هەڕەشە یەک لەدوای یەک و بۆردوومانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
لەم خۆپیشاندانەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئێرانیانی دانیشتووی فەرانسە بە مەبەستی پشتیوانیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و مەحکوومکردنی سیاسەتەکانی تاران بەشدار بوون. لەکاتی ئەو گردبوونەوەیەدا چەندین بەیاننامە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
شایانی باسە کە ئەم ئاکسیۆنە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکرد و پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.