بەهۆی بڕیارە دژە مرۆییەکەی خامنەیی لە قەدەخەکردنی هاورەکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا دیسان دایکێکی دیکەی نیشتمان، ڕۆڵەی خۆی لەدەستدا.
لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران هەموو ڤاکسێنی متمانە پێکراوی ئورووپایی و ئەمریکاییان لێداوە هیچ گومانێک نییە، بەڵام ئەم کارە بۆ خەڵکی ئاسایی و مەدەنیی وڵات قەدەغەیە. بەهۆی ئەم بڕیارە نامرۆییەی خامنەییەوە تاکوو ئێسا هەزاران بنەماڵە ڕەشپۆش بوون و چرای هیوا و ژیان لە ماڵیاندا کوژاوەتەوە.
دایکى ئارەش (عەلیڕەزا) بابامیرى پارێزەرى لاوى مەهابادى کە بوو بە قوربانیى بڕیارە هەڵەکانى خامنەیی و نەکڕینى ڤاکسێنى باوەڕپێکراوی ئورووپایی و ئەمریکایی، یەکێک لەو دایکە جەرگسووتاونەیە کە داوا لە هەموو لاوانی وڵات دەکات کە پەتی سێدارە لە ملی خامنەیی بکەن.
هەر مەرگێک بەهۆى کۆرۆناوە، نزایەکە دژى خامنەیی، نەفرەتێکە دژ بەم دیکتاتۆرە کە بووەتە هۆى کۆمەڵکوژیی لە ئێران و کوردستاندا.