له زانکۆی په‌یام‌نووری سنه کۆڕیادێک بۆ رێزگرتن له ڕۆژی زمانی دایک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆڕیاده‌دا که به به‌شداریی ده‌یان خوێندکار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا جه‌بار ده‌ستباز له‌سه‌ر مێژووی ناونانی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ئه‌وه‌ی که سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی به‌نگلادێش بۆ رێزگرتن له‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وتارێکی پێشکێش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا ڕه‌حیم لوقمانی له‌سه‌ر جۆره‌کانی زمانی ئاخاوتن قسه‌ی کرد‌و دوکتور جه‌باری له سه‌ر هه‌وڵه‌کانی زانکۆی سنه بۆ هێنانی لقی زمان‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی بۆ ئه‌و زانکۆیه بۆ به‌شداران دوا.
ڕۆژین عه‌بدی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی وتووێژ له زانکۆی په‌یام‌نووری سنه‌و عیرفان ساعیدپه‌نا، به‌رپرسی فێرگه‌ی زمانی کوردیی هه‌وراز دوو کۆڕگێری دیکه‌ی ئه‌و کوڕیاده بوون که له‌سه‌ر گرینگیی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌بوون به زمانی دایکی وتاریان پێشکێش کرد.