کرێکارێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی”وەیسە کاردار” بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، وەیسە کاردار، خەڵکی گوندی “دەرەگە”ـی سەر بە شاری نەغەدە کە بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە شاری هەولێر کردبوو، بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە کاتی کارکردندا لە سەربانی بینایەک بەربۆتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە و ئێستا تەرمەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێرە.
جێی ئاماژەیە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر داگیرکاریی کۆماری ئیسلامیدا هەموو ڕێگایەکی مەترسیدار دەگرنە بەر، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن.