لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەرێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئیران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان بۆ شازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران، خانەنشینکراوانی سەندووقی پیشەی پۆڵای پارێزگاکانی ئیسفەهان، خووزستان و تاران لەبەردەم بینای ئیدارەی خانەنشینکراوانی شارەکانی خۆیان، ماڵدزراوانی بینای بازرگانی قائێم لە بەردەم بینای شارەوانی یافتابادی تاران و مامۆستایانی خانەنشینکراوی شاری مەشهەد لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە بەڕێوەچوو.