کاک محەمەد نیکخواە، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی پیرانشار بەهۆ سەکتە کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەد لە ئاوایی سەرینچاوێ سەر بە شاری پیرانشار لە دایک بوو. ئەو دوای شۆڕشی ٥٧ و دەستپێکردنەوەی چالاکیی ئاشکرای حیزب یەکێک لە هەڵسوڕاوانی حیزب لە ناوچەی لاجان بوو کە لەو سۆنگەیەوە چەند جار لەلایان ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە گیرا.
کاک محەممەد لەو هەموو ئەو ساڵانەی دوایەشدا سیمای ناسراوی ناوچەی پیرانشارو لاجان بوو و وەک ئەندامی تەشکیلاتی نەهێنیی حیزب کاری کردو قەت لە هەوڵدانو تێکۆشانی حیزبی دانەبڕا. ئەو مرۆڤێکی ڕووحسووکو خۆشەویستی ناوچەکە بوو و هەموو کات خەڵک پرسو رایان پێدەکردو لە پرسو بۆنە نەتەوەییەکاندا راوێژیان پێدەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک محەممەد و خەڵکی لاجان دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.