زیندانی قزلحه‌ساری شاری كه‌ره‌ج حوكمی ئێعدامكردنی لانیكه‌م ١٠٠ به‌ندكراو که به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون، له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا حوكمی ئێعدامكردنی ١٠٠ كه‌س ده‌رچووه‌و پێیان ڕاگه‌یاندراوه، ئه‌م به‌ندكراوانه که پێشتر له دادگای سه‌ره‌تادا حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، داوای پێداچوونه‌وه‌یان به حوکمه‌کانیان كردبوو.
یه‌كێك له به‌ندكراوانی واحیدی ٢ی زیندانی قزلحه‌سار له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی: ته‌نانه‌ت قازییه‌ک که له دادگای ئینقلابه‌وه هاتبوو، پێشوه‌خت ته‌ئییدكرانی حوكمی ئێعدامه‌کانی به‌و به‌ندکراوانه ڕاگه‌یاندو گوتبووی خۆتان بۆ ئێعدام ئاماده بكه‌ن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كه پاش له که‌میدانی رێژه‌یی سزای ئێدامه‌كان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا وادیاره كه شه‌پۆلێكی نوێ ئێعدامكردن له ئێران له ڕێ‌دایه.