له درێژه‌ی قه‌یرانی ئابووریی ئێران‌دا ٩٠ كانگای دیكه داخران‌و ٢٧٠٠ كرێكاری دیکه‌ش بێكار بوون.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران به بڵاو كرانه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك دانی به‌وه دانا كه له ساڵی ڕابردوودا ٩٠ كانگای گه‌وره‌ی دیكه داخراون‌و ٢٧٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده ئابوورییانه‌ش كاره‌كانیان له ده‌ست داوه.
له‌م ئاماره‌دا كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له نزیكه‌ی ٦٤٠٠ كانگا له سه‌رتاسه‌ری ئێران، كۆ كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی ئه‌م كانگایانه‌ی كه له ساڵی ٩٣دا له سه‌رتاسه‌ری ئێران كاریان تیدا ده‌کرا له چاو ساڵی پێشتر، له كه‌می داوه و هه‌روه‌ها ٢٧٧١ كرێكاری ئه‌م كانگایانه‌ش كاره‌كانیان له ده‌ست‌داوه و بێكار بوون.