به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی سپای پاسداران به ناوی مێهدی سامینی ڕاد له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی باكووری سووریه‌دا كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه ده‌ڵێ له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌كانی به‌سیج له شه‌ڕو پێكدادانی سووریه‌دا كوژراون.
به‌م جۆره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كه ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند هێزه نیزامییه‌كانی خۆی له سووریه زیاتر ده‌كا، ژماره‌ی كوژراوه‌کانی ڕێژیم له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا له ٢٠٠ كه‌س تێپه‌ڕیوه.