“موجتەبا خالدی” وتەبێژی ئۆرژانس وتی: لە ئێراندا بۆ هەر ٥٠ هەزارکەس یەک ماشینی فریاکەوتن هەیە، لە حاڵێکدا دەبێ بۆ هەر ١٢ هەزار کەس یەک ئامبوڵانس ببێ.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا ٢٠ هەزار کەس لە ئێراندا لە بەشی فریاکەوتن کاردەکەن کە ئەم ئامارە لانیکەم دەبێت بگات بە ٣٠ هەزار کەس.
ئەم وتانە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی بێهداشت و دەرمانی ڕێژیم لە هەموو کۆڕوکۆبوونەوەکانی خۆیاندا باس لە بەهێزی کەرتی دەرمانی ئێران لە ناوچەکە و جهیاندا دەکەن، بەڵام بە کردەوە ڕۆژانە شایەتی لەنێوچوونی دەیان و سەدان کەس لە ئێرانین کە بەهۆی نەبوونی ئامادەکاریی و هێزی شارەزا و ناکارامەیی بەرپرسانی بێهداشتەوە گیانیان لەدەستدەدەن.