كرێكارێكی كورد به ناوی ناسح له كاتی كاركردن له پاركینگی شاره‌داریی سنه‌د‌ا به هۆی به‌ربوونه‌وه له ئاسانسۆڕ به‌ربۆوه‌و به‌داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
ناسح ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵ‌و خاوه‌ن ژن و منداڵێك بوو كه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كار له ئاسانسۆڕ كه‌وته‌خوارێ‌و تێداچوو.
غوڵامڕەزا هومایونپوور، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای سنە پێشتر گوتبووی که لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵ یانی تا كۆتایی مانگی خەزەڵوەر، ٢٢ كەس لە كاتی كاركردن‌دا لەم پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە.
چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن وه‌ها ڕووداوگه‌لێك له شوێنه‌كانی كار به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندخوازی و ڕه‌چاو نه‌كرانی ستاندارده ئیمه‌نییه‌كان له لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه دێنه پێشێ و وه‌به‌رچاو گرتنی ستاندارده ئیمه‌نییه‌كان‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ خۆپاراستن له مه‌ترسییه‌كانی کار كردن، ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕووداوانه ده‌كه‌ن که بۆ کرێکاران دابین ناکرێ.