به‌هۆی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی حه‌شیمه‌تێكی زۆر له لیسته‌ی یارانه وه‌رگره‌كان له ئێران، زیاتر له‌٩٠٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان، له‌٦٠ قۆناغدا، نزیكه‌ی ٢٢٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له ژێر ناوی یارانه‌ی نه‌غدی به ٥ میلیارد كه‌س له یارانه‌وه‌رگره‌كان دراوه. له‌م بڕه پاره‌یه‌ش ١٦٠ میلیارد تمه‌نی له ڕێگه‌ی چاكسازیی نرخی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و ٥٣ میلیارد تمه‌نی له بوودجه‌ی گشتی دابین كراوه و هه‌روه‌ها ٥٧٠٠ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له بانكی ناوه‌ندی قه‌رز کراوه.
به‌پێی ته‌بسه‌ره‌ی ٢١ی قانوونی بوودجه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كرابوو كه یارانه‌ی نه‌غدی ته‌نیا به‌م بنه‌ماڵانه بدا كه ده‌وڵه‌تی پێی وایه به ڕاستی پێویستییان به وه‌رگرتنی یارانه هه‌یه، تێبینی ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌وه بووه كه ده‌بێ ئاستی داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و خێزانانه له ڕێژه‌ی دیاریكراوی ده‌وڵه‌ت كه‌متر بێ.
له درێژه‌ی ئه‌و ته‌بسه‌ره‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت ڕاسپێردراوه كه یارانه له بنه‌ماڵه پڕداهاته‌كان ببڕێ، هه‌رچه‌ند به‌پێی به‌ڵێنییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، هیچكات مه‌رجه‌کانی سڕینه‌وه‌ی یارانه‌كان به ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌ندرا و ئاشكرا نه‌بوو كه به‌پێی چ بنه‌مایه‌ك ناوی بنه‌ماڵه‌كان له‌م لیسته ده‌سڕدرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان، ناوی‌٣ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م لیسته‌یه پاك كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ه ئیزه‌دی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان باس ده‌كا تا ئێستا له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا ٨٧٠ هه‌زار كه‌س به نیسبه‌ت سڕینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له‌م لیسته‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه