وه‌زیری بێهداشت ده‌ڵێ ئاماری ڕووداوی هاتوچۆ و كوژران به هۆی ئه‌م ڕووداوه نه‌خوازراوه‌وه بۆته كاره‌ساتێكی نیشتمانی.
دوكتور سه‌یدحه‌سه‌ن هاشمی وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته گوتی شه‌رم ده‌مگرێ که له كۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بڵێم له ئێران ساڵانه ١٧ هه‌زار كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاشمی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی به هۆی ڕووداوی ماشێن ده‌مرن، پیاوه لاوهكاننو پشتڕاستی كرده‌وه له حه‌وزه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كاتێك كاره‌ساتی ماشێن بۆ گه‌وره‌ی ماڵێك كه ته‌نیا ئه‌و كاروكاسبی دهكاو سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی، ڕوو بدا، جا ج بمرێ یان که‌مئه‌ندام بێ، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه داهاتوویه‌كی ناڕوونیان ده‌بێ.
وه‌زیری بێهداشت به ئاماژه به برینداربووانو زیانلێكه‌وتووانی ڕووداوی هاتوچۆ و ده‌رمان كردنیان، گوتی هه‌موو ساڵێ لانیكه‌م ٢ هه‌زار میلیارد تمه‌ن ڕاسته‌وخۆ له‌و به‌شه‌دا خه‌رج ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش له حاڵێك دایه كه تێچووی په‌ككه‌وتن‌و كه‌م ئه‌ندامبوون به هۆی ڕووداوی ماشێن چه‌ند قاتی ئه‌م ڕه‌قه‌مه‌یه كه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هاشمی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له ماشێن‌و که‌ره‌سته‌کانی گواستنه‌وه له ئێران گوتی، نابێ تاوانی هه‌موو ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بخهینهی ئه‌ستۆی خه‌ڵك، به‌ڵكوو ده‌بێ له ده‌وڵه‌ت بپرسین چ جۆره ماشێنێكی له ژێر پێی خه‌ڵك ناوه كه چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوو نه‌داو گیانیان پارێزراو بێ.