مامۆستایانی “حق التدریس”ی له ئێران ٦ مانگه مووچه‌یان نه‌دراوه‌تێ. مامۆستایانی “حق التدریس”ی ئێران ده‌ڵین له پاییزی ئه‌و ساڵه‌وه ده‌وڵه‌ت هیچ ئاوڕێکی لێ نه‌داونه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی ٦ مانگه حه‌قده‌سته‌کانیان دواکه‌وتوه.
ئه‌و ده‌سته‌یه له توێژی مامۆستایانی خوێندنگه‌کانی ئێران هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی خۆیان له ناڕوونیی بارودۆخی بیمه‌کانیان ده‌ربڕیوه‌و ده‌ڵێن حه‌قی بیمه‌ی مامۆستایانی “حق التدریس”ی له کاتی ڕێکوپێک‌و به‌وه‌خت تێ‌ناکرێ‌و ئه‌و مامۆستایانه به ساڵانێکی زۆر ئه‌زموون‌و ڕابردووی کاره‌وه له مه‌زایا قانوونییه‌کان بێبه‌ش کراون.
مامۆستایانی “حق التدریس”ی له ئێران داوای دامه‌زرانی ته‌واو وه‌خت‌و رێکخرانیان له نێو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دان‌و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردن هه‌یه که ده‌روه‌ستی به‌رپرسایه‌تییه‌کانی قانوونییه‌کانی له ئاست کادره‌کانی فێرکاریی وڵات بێ.