ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی سێپتامبری ۲٠۲۱ی زایینی، خۆییشاندان و کۆبوونەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکوومکردنی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران لە شاری “بێرنی” وڵاتی سویس لەلایەن ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان لەلایەن هاوڕێ ‘زاهیر قادرحاجی” بەرپرسی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و ناوبراو باسێکی لەسەر جینایەت و دوژمنایەتیی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە نەتەوەی کورد بۆ بەشداربووان کرد.
دواتر پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەهەمبەر هێرشەکانی ڕێژیم، لەلایەن خاتوو ‘تەوار ئەبروزەنی” خوێندرایەوە و هەمان پەیام بە زمانی ئاڵمانی لەلایەن هاوڕێ ” کارۆ عەبدڵازادە” لەنێو خەلکی سویس بڵاوکرایەوە.
هەروەها پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن “موختار راوێش” خوێندرایەوە .
لە درێژەی گربوونەوەکە، پەخشانێک لەلایەن “خوسرەو خزری” پێشکەش بە بەشداربووان کرا و هەروا سرودی ئەی شەهیدان لە لایەن ئەندامانی بەشدارەوە گوترایەوە.
شایانی باسە کە خۆپیشاندانەکە بە وتنەوەی درووشم بەدژی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێھات.