بە بەرێوەچوونی وێبینارێکی تایبەت یادی شەهیدانی میکۆنووس و ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێمۆکرات لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.
رۆژی شەممە ١٨ی سپتامبری٢٠٢١ی زایینی، بە بەشداری ژەمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران و چالاکانی سیاسیی نیشەجێی وڵاتی فینلاند و هەروەها کۆمەڵێک لە نوێنەرایەتی هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، وێبنارێک تایبەت بە یادی شەهیدانی میکۆنووس و شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێمۆکرات بۆ بەرێز مستەفا شەڵماشی پێکهات.
سەرەتای ئەم وێبینارە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، پاشان بەڕیز قادر مەکلاوەیی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆرەکەی کرد.دواتر رێزدار مستەفا شەڵماشی باسێکی چەند لایەنە و پرنێوەرۆکی پێشكەش کرد.
شەڵماشی لە سەرتای باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەموو ڕۆژ و مانگەکانی ساڵدا کورد بە گشتی و حیزبی دێمۆکرات بە تایبەتی قوربانی و شەهیدی زۆریان داوە و کۆماری ئیسلامی و رێژیمی پاشایەتی بەتایبەت هەر لە مانگی خەرماناندا نزیک بە ١٠ شەهیدی لە رادەی سەرکردایەتی دا وەک شەهیدانی میکۆنووس و قەلای دێمۆکرات و مەلا ئاوارەیان لە بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێمۆکرات ئەستاندووە.
لە بەشێکی دیکەی باسەکەیاندا کاک مستەفا شەڵماشی بە ئاوەردانەوە لە ڕووداوە هەنووکەییەکانی جیهان و کاریگەریان لەسەر خەباتی کورد بەگشتی، باسیان لە ڕووداوەکانی ناوچە بە گشتی کرد کە ئەم گۆرانکاریانە و تێگەیشتووی و پێگەیشتووی خەڵک ئەوەمان لێ دەخوازێ کە پێداچوونەوە بە شێوازی سیاسەتکردن و خەبانماندا بکەین و کەڵک لە ئەزموون و شێوازەکانی نوێی سیاسەتکردن وەر بگرین و دەرفەتە تازەکان بەکار بێنین.
کاک مستەفا باسیان لەوە کرد کە ئێستاش لە ئێراندا عەقڵیەتی چارەسەری ئاشتیخوازانە لە رێگەی دیالۆگەوە لە ئارادا نیە، بۆیە کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدا کێشە نەتەوەییەکان بەتایبەتی لە کوردستان بکێشێتەوە ئاقاری شەری چەکداری و سیاسەتی زیاتر نائەمنکردنی کوردستان پەرە پێ بدات. بەرێز شەڵماشی پێی وابوو دەبێ هێزی پێشمەرگە وەک سیمبۆلی خەبات جێگاو پێگەی خۆی هەبێ، چوونکە داهاتووی هاوکێشەکان هێز دیاری دەک، هەرکەس هێزی جەماوەری یا چەکداری نەبێ ناتوانێ زەمینەی ئاشتیانەی چارەسەر کردنی کێشەکان برەخسێنێ.
لە کۆتایی وێبینارەکەدا چەند کەس لە بەشداربووان پرسیار و سەرنجەکانیان هێنایە بەر باس کە دواتر بەڕێز شەڵماشی وڵامی پێویستی دانەوە.